" تەنها رۆژێک بۆ فریودانی کچانی حەوا"  
     
   
 

 هیچ بەروارێک و بۆنەیەک قەرەبووی ئەو ئازار و ژان و ستەمە ناکاتەوە کە کچان و ژنانی ناو مەملەکەتی نێرینەکان بە درێژایی ژیان و مێژووی خۆیان دەیچێژن. هەر بە راست لە کۆنەوە گوتراوە کە هەموو دونیا کراوەیە و ماڵی پیاوانە، بە تەنها یەک ماڵ یان خانوو کە پتر لە زیندان دەچێت هی ژنان و کچانە، گەرچی کۆمپیالە و تاپۆ رەشەکەی لە ناو گیرفانی پیاوەکانە، بە واتا خانمان لە ناو ئەو ماڵەشدا کرێگرتە و کرێچی پیاوانن، لەوەش قەباحەتر و ناشیرینتر هەر هەموو ژوورەکان هی پیاوانن، بە ژووری نووستنیشەوە کە گوایە بۆ خانمان رازاوەیە، دیارە مووبەق/ ئاشپەزخانەش کە ژنانی کەیبانوو تیایدا دەسووتێن هەر وەک ژوری خەوتن شانشینی پیاوانە بۆ چێژبردن، وەلی لەسەر تەختی خەوتن ژنان تا هەنووکەش پتر لە بووکەشووشەکانی سێکس دەچن، یان تەنەکە و سەتڵی خۆڵ و خاشاکی شەهوەتی مێردە مۆنەکان. نەک بنیادەم و ژنانی سەرمەست بە سۆز و عیشق. تەرخانکردنی رۆژێک و بگرە مانگ و ساڵێکیش ناتوانێت ئەو مێژووە پڕ لە ستەم و چەوساندنەوەیە بسڕێتەوە، یان کاڵی بکاتەوە، کە خودی هەر هەموو بزاف و گوتار و رابوون و هەڵگەڕانەوەی فێمنیستەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات بۆ ماوەی چەندین سەدەیە بە جۆرەها زمان و شێوە و بە ئامرازی جیاواز تێدەکۆشن تاوەکو بنەبڕی بکەن، بە تایبەتی ئەو خانمانەی کە خۆیان بە رادیکال دەزانن، کە گومانی قووڵیان لە کۆی میراتی فیکری و کولتووری مرۆڤایەتی هەیە کە هەر هەمووی دەستکردی پیاوە و هەر بۆ خۆشی و بەرژەوەندی خۆی دروستی کردووە، ئاخر کە نێرینەکان یاسا و رێسا و شەرعیان دادەڕشت و دەنووسییەوە، یەک ژن لە ناو ئەو ئەنجوومەنی نێرگەل و کەڵەگایانە بە میوانیش بانگهێشت نەکرابوو. هەڵبەتە لەمڕۆکەدا کۆمەڵێک لە پیاوان کە بە ژمارە کەمن بوونەتە خەمخۆری رەسەن و ئەمەکدار بۆ بانگەشەی ئازادی خانمان، لەتەک ئەو پیاوانەی کە دروشمی یەکسانیان بەرز کردۆتەوە کە رەنج دەدەن لەسەر بنەمای رەگەز جیاوازی لە نێوان مێینە و نێرینە نەکرێت، بەاڵم بە بەراورد لەگەڵ ملیۆنەهای دیکە کە بڕوای بە نایەکسانی و جیاوازی هەیە: هەر دوو تای تەرازووەکە زۆر السەنگ و سەرە و ژێرە. هەڵبەتە لە نێو هەندێک نەتەوە و واڵتدا ئەو تێکۆشانە بەرهەمی هەبووە، لەسەر ئاستی ژیانی ئابووری و رامیاری و کۆمەاڵیەتی و فەرهەنگی، بەاڵم گەر راستگۆ بین هێشتا دەستەاڵتی ستەمکارانەی باوکساالری یان پیاوساالری هێز و هەژموونی خۆی زاڵ کردووە و تا هەنووکەش پیادەی دەکات، چ لە خۆرئاوا و چ لە خۆرهەاڵت، بێ سڵکردنەوە دەڵێین کە لە ناو کایەی سیاسەت و ئایین و سەرمایەگوزاری و کولتووریدا هێشتا پیاوان زاڵترن و کەمترین پانتایی و هەل و بوار و زەمینەسازی بۆ خانمان خۆش نەکراوە کە بێنە مەیدانێ و ببن بە کارەکتەری سەرەکی ناو ژیانێکی شکۆمەندانە. هەر بۆ نموونە: نۆهەد نۆ دەر سەدی سەرمایەی دونیا هی پیاوانە، یەک دەر سەدی سەرمایەی دونیا الی خانمانە، دیارە لە ناو کایەی ئایین و رامیاری و پەروەرددە و کۆی خانە و کایەکانی دیکەی چاالکی مرۆیی هەر ئەوان سەردەستە و بڕیادەرن بە پێوانە و رێژە هەرە زۆرەکەی پیاوانن نەک ژنان. ئایا ئەوەیان چ رۆژێکی ڕەشە کە سااڵنە لە "هەشتی مارت"دا خەڵکانێک گوڵ دەبەخشنەوە و ئاهەنگ ساز دەکەن، کە بە ملیۆنەها لە ژنان لە ماڵەکانی خۆیان زیندانین، جا چ کۆشک-نشین بن یان کەالوە نشین، یان ئاوارە و ماڵ بە کۆڵەوەن دەرئەنجامی ئەو جەنگانەی کە پیاوەکان بە ناوی کڕینەوەئ ئابڕووی تکاوی خودا یان درۆی خۆشەویستی نیشتمان و یان بە ناوی نەتەوەپەرستی و خەڵک و خاکپەرستی لە "ڕەشهەاڵتی ناوەراست"دا نەک "رۆژهەاڵتی ناوەراست" بەرپایان کردووە، هاوکات بە ملیۆنەهاش ئاوارە و دەوارنشینن، تالوە و کوشتەی کۆچ و رەوی ملیۆنین، کە بەرهەمەکەی ئاوەدانکردنەوەی گۆڕستانەکان بووە، کاولکاری و دۆزەخ سازکردن و گۆڕینی مەملەکەتەکان: کە بوون بە قەسابخانە و شێتخانە و بەندیخانە و خەستەخانە کە تیایدا هەرزانترین شت مەرگی مرۆڤ خۆیەتی، کە دوا جار باجەکەشی ژنان و مندااڵن دەیدەن و د رسوایی خۆیان دەگێرێتەوە، لە رۆژگاری داستانی "هەزار و یەک شەوەی" )شەهرەزاد(ەوە تاوەکو ئێستا. دیسانەوە ئەوە "ئادەم" بووە کە ناو لە شتەکانی دەوروبەری خۆی دەنێت، ناونانی هەر هەموو ئەو شتانەی کە لەسەر زەمین و ئاسمان دەیانبینێت، داخەکەم کارەسات ئەوەیە کە سەرەتا "حەوا" خۆی نازانێت لە پێناو رەواندنەوەی تەنیایی ئادەم خوڵقاوە، هەر خودی "ئادەم" خۆی ئاوڕێک لە " "حەوا" خان دەداتەوە و پێیدەڵێت: خانمی خرتێ.. لەمڕۆکەوە تۆش ناوت "حەوا"یە. ئا لێرەوە کارەساتی خانمان دەست پێدەکات کە هەر لە سەرەتاوە خۆیان نازانن لە پێناو چی دروست کراون، لەوەش کوشندەتر ئەو مافەیان نەبێت ناوێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە وەک دایکە حەوا کە هەقی نەبووە نە خۆی ناو لە خۆی بنێت، نە مافی ئەوەشی هەبووە وەک "ئادەم"ی دڵخوازی ناو لە دیاردە و شتەکانی دەوروبەر بنێت. بیرمان نەچێت کە گەورەترین سووکایەتی بۆ من ئەوەیە کە لە هەموو دونیادا تا هەنووکەش کچان و کوڕان بە ناوی باوکیانەوە یان مێردەکانیانەوە بانگ دەکرێن. ئەوەی ئەو مافەش دەدات بە "ئادەم" کە ناو لە شتەکان بنێت و بگرە خۆی فێری دەکات و بەدەم زمان پژانەوە زار هەڵبێنێت: خودی یەزدان خۆیەتی. چش لەوەی کە "حەوا" دەکرێت بە رەمزی فریودانی "ئادەم" بە یارمەتی و تەفرەدانی شەیتان بۆ حەوا کە ئەو وێنەیەش زەق و زاڵ دەچەسپێت کە بووەتە یاوەری شەیتان بۆ دەستخەڕۆکردنی "ئادەم" کە هەڵبەتە دەکرا "حەوا" ببێت بە نموونەیەکی ئازایەتی و یاخیگەری و قەدەغەشكێنی کە یەزدان خۆی دەستی نەگرتووە، چونکە ئیدی 'حەوا"ی سەرکێش و دڵئازا حەز بە ئەزموونێکی تازە دەکات، کەچی لە خەیاڵدانی مرۆڤایەتی بووە بە رەمز و سومبولی فیتنە و فریودان نەک سەربەستی، کە ئەوەش بۆ خۆی کاری نێرەوز و پیاوەکان بووە کە وای بهۆننەوە، لە کاتێکدا یەزدان دەیتوانی دەستی ئادەم و حەوا بگرێت و نەهێڵێت دەست بۆ میوە حەرامەکە ببەن، بەاڵم دەکرێت وای شی بکەینەوە کە یەزدان حەزی بە گەمەی ئازادی و سەرکێشی کردووە کە بە ملیۆنەها ئاییندار خۆیان لەم وێنە پاک و جوانە دەدزنەوە و پشت لە حیکمەتی ئیالهی دەکەن کە رەنگە و دەکرا مرۆڤ بیکات بە سەرمەشقی سەربەستی نەک گوناهباری، بەاڵم پیاوانی ترسنۆک و تۆقیو لە جوانی و سەرکەشی و سەرکێشی ژنان و کچان هەر دەبوو بەم چەشنە راڤەی بکەن و دایکە حەوا و کچەکانی بکەن بە کەتنکەر و خاوەنی یەکەمین گوناه، لەوساوە و بۆ هەتاهەتایە! ئایا "هەشتی مارت" کە یاد-رۆژی ژنانە لەسەر زەمین توانیوییەتی ئەم وێنە ناشیرینە لە خەیاڵدانی ملیۆنەها بسڕێتەوە، بە تایبەتی لەم دەڤەرەی کە ناوی "ڕەشهەاڵت"ە یان جیهانی عەرەبی و ئیسالمی؟ من گومانێکی گەورەم لە دڵدایە. بیرمان نەچێت کە ئیسالمی سیاسی بە درێژایی سەدەی بیست نەخشە و ئەندازەسازییەکی هێنایە کایەوە کە بێجگە لە فۆبیا و ترس وتۆقین لە ژنان هیچی دیکەی نەبووە، کە مەرجە بزانین کە ئەو وێنە ناشێرینەی بۆ ژنان کرد بە وێنەیەکی زاڵ و ئەزەلی کە چەندەها سەدە و سیا ساڵی گەرەکە و دەوێت کە کەمەكێ کاڵتر ببێتەوە. رێک لەوە دەچێت کە خودی ژن یان گیانی کە بە "عەورەت" ناوزەد کراوە و من و تۆ لەو دەروازەیەوە بووین بە میوانی ئەم دونیایە، ئەم دامێن و کانگای ژیان و سەرتۆپی هەر هەموو چێژەکانیش وەها ترسناک وێنائ کراوە کە لە سێگۆشەی " بێرمیودا / پەرمۆدا" دەچێت کە کەوتۆتە ناو "ئۆقیانووسی ئەتڵەنتیک". گوایە گێژەنێکی زێدە قووڵ و دەریالووش و ترسناکە کە هەرچی کەشتی و گەمی و پاپۆڕ هەن: کە نزیک دەبنەوە قووتیان دەدات و هەڵیاندەلووشێت، بگرە فرۆکەکانی ئاسمانیش کە بەسەر ئەو سێگۆشەیەی "بێرمیودا/ پەرمۆدا"یە تێدەپەڕن، بە هەر هەموو سەرنشینەکانییەوە لە ناو خۆیدا نوقمیان دەکات و هەرگیز نادۆزرێنەوە. لە مڕۆکەدا ئەم وێنەێەی کە لە الیەن رەهبەرانی ئاییندارە توندڕۆکان بۆ خانمان رەسم کراوە زۆر ترسناکترە لەوەی خەیاڵی "ئیبلیس"یش بیگاتێ. "هەشتی مارت" بۆ هەر خەڵكێک و نەتەوەیەک مانایەکی کەم و زۆری هەبێت، بۆ ئێمەی نیشتەجێ لە "ڕەشهەاڵتی ناوەراست" ناتوانێت خەمی تاکە بێوەژنێک و تەنیایی قەیرە کچێک بڕەوێنێتەوە، یان فرمێسکی کچۆڵەیەکی برسی و بنێشتفرۆش بسڕیتەوە لەسەر شەقامێکی سیخناخ بە ماشێنی دوا مۆدێل کە رەنگە تاوەکو ئێوارەیەکی تاریک هیچ خواپێداوێک بە رێکەوت جامی ماشێنەکەی دانەداتەوە و میهرێک بنوێنێت. لەمڕۆکەدا )هەشتی مارت( چی پێدەکرێت کە لەسەر ئاستی هەر حەوت کێشوەرەکە قازانجی بازاڕی لەشفرۆشی لە هی چەکی کۆکوژ و و تفاقی جەنگ یەکجار زۆرترە، کە لەمڕۆکەدا کەس لە رۆژئاوا بە لەشفرۆش و سۆزانی و قەحپە ناویان نابات، چونکە شوورەییە، بەڵکو پێیان دەگوترێت " کۆیلەی سپی" کە خۆی هەڵگری مانایەکی ناشیرینترە! چیرۆک و ئەفسانە ئاسمانی و سەرزەمینییەکان سەبارەت بە "مـێ" هەرچۆنێک بن، مێژوو سەلماندوویەتی کە مرۆڤایەتی بە گشتی کانیاو و سەرچاوەکەی ژن بووە. هەرچی شتە جوان و ئەزموونە گەورەکانی ناو ژیان و بوون هەن پشکی ژنان تیایدا زۆرتر بووە، کەچی پشکی لە ئازار و کارەسات و فرمێسک خوێن و ئارەقە و رەنجی بەباچوو پتر بووە. ئەو کاتەی خانمان بە دەستێک النکە و بێشکەیان راژەندووە، بە دەستەکەی دیکەیان هەر هەموو دونیایان راژەندووە. کانگا و سەرچاوەی خۆشەویستی بووە، کەچی رق و کینە و مەرگەمووشی چنیوەتەوە، هیچ شتێک نییە رەنگ و بۆن و دەنگ و تامی خۆشی ژنانی تێدا نەبێت، ئیلهامبەخشی داهێنانی ناوازە بوون، کەچی هێشتا ئێمەی پیاو بۆ خۆمان نەمانتوانیوە ژنان وەک خۆیان بناسین، پتر وەک بوونەوەرێکی سێکسواڵ دەیانبینین نەک مرۆڤ، کانگای هەوەس و شەهوەت و بەس. ژن نەزۆک بێت یان سک و زا بکات، پشکی زۆری هەر هەموو خەم و بەرپرسیارییەتی بەخێوکردن تاوەکو سااڵنێکی دوور و درێژ لە ئەستۆی ئەودایە. "هەشتی مارت" چی لەو ملیۆنەها ژنە دەکات کە شەوانە بە زۆردارەکی لە الیەن مێردەکانیانەوە ئەتک دەکرێن؟ ئەوەیان لە دونیای ئێمەدا تێرۆرێکی دەستەجەمعی و گشتگیرە و بە ناوی شەرع و یاسا و رێساوە پیادە دەکرێت، بگرە بە ناوی ئاسمانەوە، ئاخر دوا جار گوتمان "حەوا" لە پێناو "ئادەم" خوڵقاوە نەک پێجەوانەکەی، ئادەم کە هێشتا لە ئاسمان بووە، نە راوچی بووە و نە جەنگاوەر، بەاڵم کە لەتەک "حەوا"دا سزا دەدرێن و تووڕ هەڵدەدرێنە سەر زەوی، دوای سکوزای دایکە حەوا بێچوویان دەبێت، کەچی '`قابیل" دەستی دەچیتە خوێنی 'هابیل" ی برای و دەیکوژێت، گەرچی هەر هەموو ئەم ئەستێرە نازدارە میراتی خۆیان بووە. هەڵبەتە سک سووتانەکە هەر بۆ حەوا بووە، لەوساوە تاکو ئێستا فەرزەندەکانی ئادەم وازیان لە جەنگ نەهێناوە و بەردەوامیش راوچی بوون، یەكیک لەو خووە خراپانەی ئەو سوارچاک و راوکەرانە "ڕاوەژن" بووە، جا چ لە میانەی جەنگەکان بووبێت کە لەسەر وەختی داگیرکردنی واڵتان کردوونی بە کۆیلە و کەنیزەک، یان لە کاتی ئاشتییدا کە لە بازاڕەکاندا وەک "کۆیلەی سپی" کڕیونی. ئایا بە راست شوورەیی نییە کە تاکە یەک رۆژ بدەین بە خانمان کە زۆرێک لەوان )٣٦٥ )رۆژ لە ساڵیکدا دەتلێنەوە؟ چ بە بیانووی ئاهەنگ و شادی بێت، یان بە ناوی رۆژی ژنان، کەچی هەر ئەمڕۆ بە ملیۆنەها ژن لە پرسەی نەبڕاوەدا گەرمە شین و واوەیال دەکەن و شیوەن دەگێڕن، کە بەدەم گریە و زاری و داد و فوغانەوە عەرشی فەلەک دەلەرزێنن، کەچی دڵی پیاوە دڵبەردینەکان نالەرزن کە جەنگەکان بەرپا دەکەن و ناسرەون.. هەرگیزا و هەرگیز! چ سەیرە کە لەوەتەی ئێمەی مەردمگەل هەین بە "ئادەمیزاد" ناوزەد دەکرێین، نەک حەوازادە، هەر هەموو شتەکان موڵکی پیاوەکانە، بگرە مەرگ و ژیانیش بە دەستی ئەوانە، خواهانە و شاهانە فەرمان و سزا دەردەکەن، جەنگەکانیش بە فەرمانی ئەوان بەرپا دەکرێن.. بەاڵم کە ماڵئاوایی لەم دونیایە دەکەین بە ناوی دایکمانەوە "تەلقین" دەدرێین، نەک لەبەر ئەوەی کە من و تۆ کوڕی دایکمانین.. هەرگیز.. بەڵکو گومان و ترسێکە لەوەی نەکا پلکە "زارێ" دایکم و دایکی تۆی چەلەنگ فاڵیان لە پیاوێکی دیکە خواردبێت و نەک باوکانی خۆمان.. من بۆ خۆم زۆر جاران شەرمێ لە خۆم دەکەم و تەریق دەبمەوە کە سەر بە توخمی ئادەمیزادانم.. ئاخر پشکی ئێمەی نێرینە لە پیسکردنی هەوا و ئاو و خاک: پشکی شێرە، ئەم ئەستێرەیە بە دەستی ئێمە بۆگەنی کردووە و وا بڕوات دەکوژێتەوە، گوایە مرۆڤ جێگر و خەلیفەی خودایە لەسەر زەمین، دەی باشە.. ئەگەر دڕندەی خودا بووایە ج وێرانە خاک و کاولکاری و خوێنبارنێکی دیکەی ساز و گەرم دەکرد، بەاڵم ناشزانم ئاخۆ چۆن دەبووم گەر سەر بە توخمی حەوازادە بوومایە.. بەاڵم دڵنیام کە تووڕە و غەمگین و یاخی دەبووم، بۆ هەمیشە لەو میوە قەدەغەکراو و حەرامانەم دەخوارد کە بۆ یەکەمجار "دایکە حەوا"ی نەبەرد و سەرکەش و دڵئازا و یاخی دەمی بۆ برد..!!! )


 شێرۆ-ی زارێ- دۆم( هەشتی مارت/2019