كە لانکەکان دەبن بە تابووت"
ئاربائیلۆ
لەوێندەرێ ... لە ژوورێکی بێ پەنجەرە... سەربانی سەرەند و بێژنگ
ژوورێک... تەنگ و تاریک و ڕەشداگەڕاو
ژوورێک لە ژوورەکانی دۆزەخی ئاسمانێ
کە خودا بە ڕێکەوت لە دەستی کەوتبێتە خوارێ.. لە دایک بووم
لەوێندەرێ... لە کۆڵانێکی تەنگەبەر.... مناڵیم بێ گەمە سووتا
کۆڵانێک تەنگتر لە ڕەحمی دایکە گرینۆکەکەم
ئاربائیلۆ.. بە پیرە قەڵاتەکەی خۆت بڵێ .....................
دەنێو بوومەرزەیەکی کوشندەتر
شێرۆی پلکە زارێ
دوا مانیفێستی من
شێرزاد حەسەن
بەر لە بڵاوکردنەوەی دوا پاکنووسی ئەم مانیفێستەم، هەر لە سەر و بەندی سەرەتای ئەمساڵدا بوو کە نیوەی ئەم مانیفێستەم بڵاوکردەوە، بەڵام هەستمکرد کە ماوییەتی بەرکەماڵ و تێری بکەم و کۆی تێرامان و تێفکرینی خۆم بخەمە ڕوو، کە لە بنەڕەتدا راگەیاندنی راز و نیاز و وەڵامێکی منە بۆ کۆی ئەو هەرا و زەنا و گۆبەندەی کە لە سەرەتای ئەمساڵدا بەرپابوو سەبارەت بە نێونیگا و روانینی من بۆ بونیاتنانی پەروەردەیەکی تازەبابەت و مرۆڤدۆست و بەدەر لە ئایدیۆلۆژیای گەمژەکار و چەواشەکار بە ناوی رامیاری بێت یان مەزهەبزەدەیی، هاوکاتیش وەڵام و باگۆی ئەو فشارەیە کە مەزهەبزەدە توندڕەوەکان دەرهەق بە من پیادەی دەکەن بە ئامراز و و شێواز و زمانێک کە هیچ لۆژیک و ئاوەز و ئەتەکێتێکی تێدا نییە!
" کارنەڤاڵی گڕبەردانە سەرپۆشەکان"
دەقی: شێرۆی پلکە زارێ
( هەتا چارشێو بەسەر تۆوە دەبینم نازەنینی کورد
بەسەر بیلبیلەکەی چاوی مندا دەکشێ تەمێکی تر
کە فرمێسکم لەسەر روخساری کیژی دڵشکاو بینی
وتم یاخوا لەسەر سوورگوڵ نەبینم شەونمێکی تر)
"هێمن / موکریانی"
پەخشانە شیعر
پەشیمانبوونەوەی نوح
'شێرزاد حەسەن'
چ فریادڕەسێکی مایەپووچ و چ پێغەمبەرێکی دۆڕاو بووم من
نەدەبوو هەڵۆ و شەهێن و باز و کۆتر هەڵفڕێنم ڕووەو ئاسمان
کۆتر دوای کۆتر.. دەبوو لەو گەرداوەدا وێڵ بن و بخنکن
نەدەبوو کۆترێک، چڵە زەیتوونێک بە دەنووکەوە
مژدەبەخشی سەرفرازی بۆم بێتەوە
دەبوو لە شەوی یەکەمی «تۆفان»ەکە
خۆم و هەرهەموو ژنان و پیاوانی کەلەکەوێت
من بووم.. نەک شێرزاد حەسەن
نووسینی: دکتۆر شێرکۆ کرمانج
من و دایکم و غەوسی گەیلانی
ماوەیەکە پتر لە جاران بیری دایکم دەکەم، چونکە شتگەلێک و رووداو و ماجەرای ژیان هەن کە زوو زوو ئەوم بیر دێننەوە، بەڵکو جار و بار هەستێکی واشم هەیە کە کۆچی نەکردووە، رۆحیانەتی دایکم بۆ هەمیشە وەک خەرمانەی دەوری مانگی لە چواردە بە دەوری سەرمەوەیە، یادی ئەو لە دڵی مندا زیندووە و نزیکترە لەوەی کە خۆیشم مەزەندەی بکەم، ناوی ئەم لەسەر زارمە و بگرە من تەنها ئەو بە نموونەی باڵای خۆم دەزانم. لە ساڵی '١٩٩٩'دا ماڵئاوایی لێکردین، ئەو شەکرە ژنەی کە نەخۆشی "شەکرە" لێمانیسەند ................
مەرگەساتی کۆرپەلەیەک
بەر لە دوو هەفتەی رابردوو، گەرماوگەرم هەواڵی لە دایکبوونی منداڵێک لە شارۆچکەی 'زاخۆ'دا بڵاو بۆوە، کە تۆڕی کۆمەڵایەتی و ماس- میدیا قۆستیانەوە و بوو بە هەواڵێکی تراژیک و سەمەرە و غەمهێن تا ئەوپەڕی بێچارەیی و دۆشداماوی کە نیگەران و غەمناکی کردم، بێگومانم کە کەسانی دیکەشی دڵتەنگ کردووە، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانی زۆرینە بووە؛ ئەوە بوو کە ئەم وەک کۆرپەلەیەکی.......................... زیاتر
ژیان وا لە شوێنێکی دیکە
لە دوای 'راپەڕین'ەوە بۆ ھەمیشە سەدا و وتاری زاڵ لەسەر دڵکرمێ بوون و گومانکردن ئیشی کردووە و ئاوازی ناسازی دەسەڵاتدارانی ئێمە لەوێوە سەرچاوەی گرتووە کە دەنگی ھەموو کەسێک یان گروپ و لایەنێک کە ئەگەر بەرھەڵستکار و نا-قایل و رەخنەگر بووبێت سەبارەت بە واقیعی رامیاری و ئابووری و کۆمەڵایەتی، یاخود رەخنەی خۆیان ئاڕاستەی چۆنییەتی حوکمڕانی حیزبەکان بکەن کە نوقمن لە گەندەڵی و بێ مۆڕاڵی، ھەر پرسیارکردنێک لە راستی و رەوابوونی ئەو ...........................
بنکەی ئەدەبی موکریانی مەهاباد ... شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێب لە مەهاباد
دیسەمبەری 2019
دەهومین کۆڕی دانیشتنی کتێب و خوێندنەوە. لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی خاتوونانی دیاڵۆگ و ئەندێشە ئەم جارەش خاتوونانی هۆگر بە کتێب و خوێندنەوە تیشکی ڕەخنەو هەڵسەنگاندنی خۆیان تەرخان کرد لە سەر کتێبی"دوا شەوی دابەزینی عیسا"ی مامۆستای پایەبەرز "شێرزاد حەسەن" بە بەڕێوبەرایەتی خاتوو "چرۆ پەرویزنیا" ڕۆژی شەممە 2ی سەرماوەزی 98 کاتژمێر 3/5 ئێوارێ کە لە ژووری تایبەتی ئەنجوومەن ئەدەبی مەهەباد بەڕێوەچوو . هەر لەو دانیشتنەدا کە بە حەوڵ و تێکۆشانی تاقمێک لە خاتوونانەکان پێک هاتبوو هەر کام شرۆڤەو لێکدانەوەی خۆیان بە چەشنێک ئاراستەی هۆگرانی کتێب و کتێب خوێندنەوە کرد..
شێرزاد حەسەن بووە سەرۆکی شانازی 'پێن'ی کورد
تەنها رۆژێک
بۆ
فریودانی کچانی حەوا
8 مارت 2019
لە ناو جەرگەی بوومەلەرزەدا
*ساویلكەیی باوكە زۆردارەكان و چەوسێنەرەكان لەوەدایە كە بڕوای تەواویان بەوە هەیە كە هەرچییەكی بكەن راست و رەوایە، بە درێژایی مێژوو و بگرە بۆ هەموو قۆناغە جیاوازەكان نەوە بە دوای نەوە دەكەن بە قوربانی حەز و شەیدایی خۆیان بۆ دەسەڵات كە دەگاتە گەیشتن بەهەموو كانگاكانی هێزە ماددی و دونیایی و رۆحییەكان، بێئەوەی گومان لە ئەخلاقی خۆیان بكەن و لەو خوێن بەربوون و قوربانیدانە پاشەكشەكەن و پەشیمان ببنەوە. هەموو خەسڵەتە........ درێژە
"شانشینی نێرگەل
لەم رۆژانەدا کە خەریکە پیرە پایز بە سستی و بەدەم گەڵارێزانی خەونەکانی ئێمەوە بە میوانی بگاتە بەر دەرگای ماڵەکانمان، ژمارەیەک لە سیاسەتبازەکانی ئێمە بەهاریان گەیاندۆتە سەر چۆکان، بگرە سەر دڵانیش، باس و خواسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی گەرمترین باس و خواسی خەڵکییە، بە هەر دوو بەرەی کە گومانکارن و بەوانەشی هاوسۆزن کە مافی هەر کەسێکە چۆن رووداوەکان شی دەکاتەوە و کام هەڵویست بۆ خۆی بە جوان و راست دەزانێت، بەڵام بۆ خۆی هوشیاری لەمەڕ تێگەیشتن لە رەسەنبوونی هێنانادی ئەو خەونانە یان گەمەی چەپەڵ و چەواشەکارانەی چەد دەستە و تاقمێکی مافیایی سەنگی مەحەکە بۆ یەکلاییکردنەوەی درۆ لە راستی..................درێژە