بنکەی ئەدەبی موکریانی مەهاباد ... شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێب لە مەهاباد
دیسەمبەری 2019
دەهومین کۆڕی دانیشتنی کتێب و خوێندنەوە. لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی خاتوونانی دیاڵۆگ و ئەندێشە ئەم جارەش خاتوونانی هۆگر بە کتێب و خوێندنەوە تیشکی ڕەخنەو هەڵسەنگاندنی خۆیان تەرخان کرد لە سەر کتێبی"دوا شەوی دابەزینی عیسا"ی مامۆستای پایەبەرز "شێرزاد حەسەن" بە بەڕێوبەرایەتی خاتوو "چرۆ پەرویزنیا" ڕۆژی شەممە 2ی سەرماوەزی 98 کاتژمێر 3/5 ئێوارێ کە لە ژووری تایبەتی ئەنجوومەن ئەدەبی مەهەباد بەڕێوەچوو . هەر لەو دانیشتنەدا کە بە حەوڵ و تێکۆشانی تاقمێک لە خاتوونانەکان پێک هاتبوو هەر کام شرۆڤەو لێکدانەوەی خۆیان بە چەشنێک ئاراستەی هۆگرانی کتێب و کتێب خوێندنەوە کرد..
شێرزاد حەسەن بووە سەرۆکی شانازی 'پێن'ی کورد
تەنها رۆژێک
بۆ
فریودانی کچانی حەوا
8 مارت 2019
لە ناو جەرگەی بوومەلەرزەدا
*ساویلكەیی باوكە زۆردارەكان و چەوسێنەرەكان لەوەدایە كە بڕوای تەواویان بەوە هەیە كە هەرچییەكی بكەن راست و رەوایە، بە درێژایی مێژوو و بگرە بۆ هەموو قۆناغە جیاوازەكان نەوە بە دوای نەوە دەكەن بە قوربانی حەز و شەیدایی خۆیان بۆ دەسەڵات كە دەگاتە گەیشتن بەهەموو كانگاكانی هێزە ماددی و دونیایی و رۆحییەكان، بێئەوەی گومان لە ئەخلاقی خۆیان بكەن و لەو خوێن بەربوون و قوربانیدانە پاشەكشەكەن و پەشیمان ببنەوە. هەموو خەسڵەتە........ درێژە
"شانشینی نێرگەل
لەم رۆژانەدا کە خەریکە پیرە پایز بە سستی و بەدەم گەڵارێزانی خەونەکانی ئێمەوە بە میوانی بگاتە بەر دەرگای ماڵەکانمان، ژمارەیەک لە سیاسەتبازەکانی ئێمە بەهاریان گەیاندۆتە سەر چۆکان، بگرە سەر دڵانیش، باس و خواسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی گەرمترین باس و خواسی خەڵکییە، بە هەر دوو بەرەی کە گومانکارن و بەوانەشی هاوسۆزن کە مافی هەر کەسێکە چۆن رووداوەکان شی دەکاتەوە و کام هەڵویست بۆ خۆی بە جوان و راست دەزانێت، بەڵام بۆ خۆی هوشیاری لەمەڕ تێگەیشتن لە رەسەنبوونی هێنانادی ئەو خەونانە یان گەمەی چەپەڵ و چەواشەکارانەی چەد دەستە و تاقمێکی مافیایی سەنگی مەحەکە بۆ یەکلاییکردنەوەی درۆ لە راستی..................درێژە